راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێرـKDP.info- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى رووداوه‌كه.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانى ده‌كات كه ئێوارى دوێنێ 7ى نیسان ڕوویدا. نیگه‌رانین له‌و ئاڵۆزییانه‌ى كه به‌دوایدا هاتن.
له كاتێكدا داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى ڕووداوه‌كه، پێویسته هه‌موو لایه‌ك دان به خۆیاندا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانیدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى.
سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى كوردستان، به‌تایبه‌تى شارى خۆشه‌ویستى سلێمانى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ژیان و گوزه‌رانیان، ئه‌ركى له‌پێشینه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و ڕێگه نادرێت به هیچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/8




