نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى مامۆستا مه‌لا ته‌ییب به‌حركه‌یى ده‌كات

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ییب مه‌لا عه‌بدوڵلا به‌حركه‌یى، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ته‌ییب به‌حركه‌یى، وه‌ك كه‌سایه‌تى و زایانایه‌كى لێهاتوو له خانه‌واده‌یه‌كى دیارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئایینى، به ده‌یان مامۆستاى ئایینى له‌سه‌ر ده‌ستیان پێگه‌یشتوون و ئێستا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. گیانى شاد و یادى به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/6




