پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساجیدە خان)ی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




