٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەئەنجامدانی 10 پڕۆژە کێشەی ئاوی چەندین گوند چارەسەر دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش ئاشکرایکرد، رەزامەندی لەسەر 10پڕۆژەی ئاودراوە، بۆ ئەوەی کێشەی ئاوی چەندین گوندی بەردەڕەش و دەووروبەری چارەسەر بکرێت، کە بەگوژمەی زیاتر لە 659 ملیۆن دینارە.


ئەندازیار رێبەر نازم خورشید، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "رەزامەندی دراوە لەسەر ئەنجامدانی 10 پڕۆژەی ئاو لە بەردەرەش و دەوروبەری، کە پڕۆژەی گرینگن و دەتواندرێت کێشەی ئاوی ئەو شوێنانە چارەسەر بکرێت، کە پڕۆژەکانیان لێ ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە650 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکراوە".


بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش گوتیشی: "دروستکردنی پڕۆژەی ئاوی گوندی ئامیان لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش و سنووری ناحیەی روڤیا، دروستکردنی پڕۆژەی ئاو بۆ گوندی حەسەنی و دروستکردنی پڕۆژەی ئاو بۆ گوندی پەڵاسان و سنووری ناحیەی دارەتوو، لێدانی بیرێکی یەدەگ بۆ گوندی ترپە سپی و لێدانی بیر و دروستکردنی تۆڕی ئاوی 400مەتر لە کۆمەڵگەی بەنێنان و، لێدانی بیر و دروستکردنی تۆڕی ئاو بۆ گوندی گۆمەزەرد و، دروستکردنی پڕۆژەی ئاو بۆ گوندی گردەپان و، لێدانی بیر بۆ سەنتەری ناحیەی دارەتوو و، لێدانی بیری یەدەگ بۆ گوندی گربدەوی بچووک و، لێدانی بیری ژمارە (1)ی یەدەگ بۆ گوندی خەندەک لە ناحیەی دارەتوو".


ئەندازیار رێبەر نازم خورشید ڕوونیشی کردەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو پڕۆژانە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار