لێزمه فوئاد بۆ KDP: ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌زگای مین پاككردنه‌وه‌ی ناوچه ژینگه‌یی و گه‌شتیارییه‌كان بووه

هه‌ولێر –KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگای گشتی كاروباری مین، باس له پێویستی پاككردنه‌وه‌ی زیاتری ناوچه ژینگه‌یی و گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له مین و پاشماوه جه‌نگییه‌كان و، دەڵێ، حكوومه‌ت و هاووڵاتیان له هه‌ر جێگه‌یه‌ك داوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان كردبێت له مین و پاشماوه ته‌قه‌مه‌نییه جه‌نگییه‌كان، ئه‌وه پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه خراوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ده‌زگای مینه‌وه.
لێزمه فوئاد به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای دامه‌زراندنی ده‌زگای گشتی كاروباری مینه‌وه گرینگی زۆری به پرۆسه‌ی كاروباری مین داوه و، پاڵپشتی ئه‌م كاره ده‌كات و خه‌رجی ساڵانه‌ی تیمه‌كان دابین ده‌كات، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانن ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه سه‌ریهه‌ڵدا و ده‌ستی حكوومه‌تی كورت كرده‌وه، كاریگه‌ریی خۆی دانا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی مینپاكی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگاوه، هه‌روه‌ك ده‌زانن كێشه‌ی بوونی مین و ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌ی جه‌نگی، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی ژیان هه‌بووه و هه‌یه، كه گرینگ‌ترینیان بواری ژینگه و گه‌شتوگوزاره و، ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه، رووبەری تۆماركراو له بنكه‌ی زانیاری ده‌زگای گشتی كاروباری مین، بریتییه له 776 كم2 كه بوونی مین و ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌كانی جه‌نگی تێدا تۆمار كراوه ،و ئه‌م سنووره فراوانه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردۆته سه‌ر پڕۆژه‌كان و كه‌رتی گه‌شتوگوزار، له‌م سۆنگه‌یه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ری ده‌زگای گشتی كاروباری مین و به نووسراوی فه‌رمی هه‌ماهه‌نگی كراوه له‌گه‌ڵ وه‌زاه‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له به‌شی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بۆ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌شتوگوزارین، یا نیزیكن له‌سه‌ر رێگاكانی هاتوچۆی گه‌شتوگوزاری و، له تۆماری ده‌زگای میندا زانیاری هه‌یه له‌سه‌ریان و پێیان ده‌درێت و، پۆسته‌ری تایبه‌ت به ئاگاداركردنه‌وه و هۆشیاری مین دابین ده‌كرێت بۆ ده‌سته‌ی گشتوگوزار، بۆ دانان له‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیان.
لێزمه فوئاد هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به پرسی ژینگه‌وه له بواری میندا، ئه‌وه به هه‌مانشێوه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌زگای مین ئه‌ندامه له ده‌سته‌ی باڵای ژینگه‌ی هه‌رێمدا، به داخه‌وه بوونی مین و پاشماوه ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی جه‌نگ كاریگه‌ریی دوولایه‌نه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بواری ژینگه‌یی، كه له لایه‌ك ئه‌م ناوچانه ناتوانرێ كه‌ڵكی لێوه‌رگیرێ بۆ پڕۆژه‌ی ژینگه‌یی و كشتوكاڵی، كه ئه‌و ناوچه مینڕێژكراوانه زۆربه‌یان سه‌وزایی و كشتوكاڵین و تا پاك نه‌كرێنه‌وه له مین و پاشماوه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی جه‌نگی، كه‌ڵك لێوه‌رگرتنیان مه‌ترسیداره، له لایه‌كیتریشه‌وه كاتێك پڕۆسه‌ی مینپاكی و له‌ناوبردنی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كاتێك ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنیی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ژینگه‌كه، به‌ڵام تیمه‌كانی ده‌زگای گشتی كاروباری مین، ره‌چاوی دۆخه‌كه و ژینگه‌كه ده‌كه‌ن و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌مترین زیان به‌ر ژینگه‌كه بكه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌زگای كاروباری گشتی مین هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پلانی تیمه‌كانی ده‌زگای مین له‌و شوێنانه ده‌بێت و ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه، كه ناوچه‌ی گه‌شتیارین، یا كشتوكاڵین، یاخود كاریگه‌ریی ژینگه‌ییان هه‌یه و له‌به‌رچاو ده‌گیرێن، له بوونی هه‌ر داواكارییه‌ك بۆ پێویستیی پاككردنه‌وه له مین و پاشماوه ته‌قه‌مه‌نییه‌كان لەلایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بێت، یان هاووڵاتیانه‌وه، ئه‌وه ده‌چێته ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئێمه‌وه و، نموونه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئه‌وله‌ویه‌تبه‌ندییه‌ش پاك كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیاری بوون، وه‌ك پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری كۆڕه‌ك و شاری جوان له سلێمانی، كه هه‌ردووكیان پێشتر ناوچه‌ی مینڕێژكراو بوون و، ده‌زگای مین پاكی كردوونه‌وه.
سه‌ڵاح جه‌لال




