دكتۆر هه‌وار نێروه‌یی: پێداگری و زمانی نه‌رمی دیپلۆماسیی كوردستان سه‌ر كه‌وت

دهۆك -KDP.info- سه‌رۆكی كۆلێجی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی دهۆك پێی وایه كه پێداگری و نه‌فه‌سدرێژی و دیپلۆماسیی سیسته‌ماتیك و زمانی نه‌رمی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به‌سه‌ر لۆژیكی هێز و زمانی ڕه‌قدا سه‌ر كه‌وت و عێراقی ڕ‌اكێشا بۆ ده‌ستپێك و بنه‌مای ڕێكکه‌وتنێك كه سوودی هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه.
دكتۆر هه‌وار نێروه‌یی، سه‌رۆكی كۆلێجی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی دهۆك، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "به بۆچوونی من سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری به دیپلۆماسیه‌تی سیسته‌ماتیكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئیقلیمی و جیهانی داوه، ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی كراوه له نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بودجه ده‌رهاویشته و به‌ره‌نجامی ئه‌و زمانه دیپلۆماسییه‌یه كه هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له ڕێگه‌ی سۆفتپاوه‌ر، واته هێزی نه‌رمه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.''
گوتیشی: ''له ده‌ستپێكی كاری كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه تا ئێستا بەڕێز مه‌سرور بارزانی هه‌وڵی داوه زمانی گفتوگۆ و دانوستاندن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كار بهێنێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند و به‌تایبه‌تی کە ئه‌م زمانه نه‌رمه دیپلۆماسییه به‌رده‌وام و پێداگره، له‌وه‌دا گرنگیی خۆی وه‌رده‌گرێ كه نوێگه‌ریی سیاسی و ئاشتیخوازیی كوردستان پێشان ده‌دات، له كاتێكدا كه زۆرێك له لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی ناو عێراق، هێشتا به زمانی هێز ده‌دوێن و گرنگی به هێزی ڕه‌ق ده‌ده‌ن له كاری سیاسی‌دا.''
ئاماژەی بەوەش دا: ''به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی دوێنێ ده‌ری خست كه پێداگری و به‌رده‌وامی و نه‌فه‌سدرێژیی گوتاری دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، توانیی به‌سه‌ر لۆژیك و زمانی هێزدا سه‌ر كه‌وێت و هیواخوازین كه ئه‌م سیسته‌مه دیپلۆماسییه و ئەم زمانه نه‌رمه كه هه‌مووان سوودی لێ ده‌بینن له داهاتووی كوردستاندا پتر و فراوانتریش بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كوردستانیان داگیر كردووه بێنه سه‌ر ڕاسته‌ڕێی ئه‌وه‌ی كه پرسی كورد ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی و هێزی ڕه‌قی نییه و ئه‌وه‌ی سه‌ر ده‌كه‌وێ و هه‌مووان سوودی لێ ده‌بینن، زمانی دیالۆگ و دانوستان و ڕێكکه‌وتنه، په‌ره‌دان به‌م مێتۆده له سیاسه‌تدا بۆ كورد گرنگه و ده‌توانێ فه‌رهه‌نگێك له عێراق به‌رهه‌م بهێنێ كه دیالۆگ له ئه‌وله‌ویه‌تی كاری سیاسی‌دا بێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێم وایه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌م ڕێگه‌یه‌وه بایی زۆر زیاتریش شه‌رعیه‌تی هه‌یه و ڕه‌وایه‌تیی پێیه كه بتوانێ عێراق و حكوومه‌ته‌كانی داهاتووی عێراق بكێشێته پای دانوستان و ناچار به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستانیان بكات.''
سه‌لاح جه‌لال




