د. کاوە عەبدولعەزیز: کەرتی ئابووریی ھەرێم بەرەو بووژانەوەی بەھێز ھەنگاو دەنێت
__2023_04_05_h17m39s18__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- پسپۆڕێکی ئابووری پێی وایە، ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا کە دوێنێ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و محەمەد شیاع سوودانی ئیمزا کرا کاریگەری لەسەر ئابووریی ھەرێمی کوردستان دەبێت و دەشڵێ، کەرتی ئابووریی ھەرێم بەرەو بووژانەوەی بەھێز ھەنگاو دەنێت.
د. کاوە عەبدولعەزیز، پسپۆڕی ئابووری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا وەک خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستان و عێراقیشە، لەبەر ئەوەی نەوتی ھەرێم بە نرخێکی زۆرتر دەفرۆشرێت و لە بودجەی گشتیی عێراق پارە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەوەیش کاریگەریی لسەر نەھێشتنی کێشە داراییەکان نابێت و چەندین جور بودجە تەرخان دەکرێت و خزمەتگوزاری بەو بودجەیە دابین دەکرێت بۆ ھاووڵاتییان، گەرەنتی زیاتریش بۆ مووچەی ھاووڵاتییان دەبێت لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.
ئەو پسپۆڕەی ئابووری پێی وایە: "خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا پێشتر ھەرێمی کوردستان ٧٠%ی ڕێککەوتنەکانی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکان ئەنجام دابوو، ئەویش بەھۆی ئەوەی ئێمە دەوڵەت نین، کە نەوت ڕەوانەی بازاڕی جیھان دەکرێت ھەموو ئەو ڕێککەوتنانە لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستان ھەموار دەکرێنەوە.''
د. کاوە عەبدولعەزیز ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھاتنی بودجە و دابینکردنی پارەی پێویست کاریگەریی لەسەر بازاڕ و پەیدابوونی دەرفەتی کار دەبێت، ئابووریی ھەرێمی کوردستان بە چەند قۆناغێکی سەختدا تێ پەڕیوە، شەڕی داعش و بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان و شەڕی حەشد و ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەموویان قۆناغی مەترسیدار بوون لەسەر ئابووریی کوردستان، بەڵام بەو ڕێککەوتنەی کراوە، دڵنیام جێبەجێ بکرێت ئابووریی ھەرێم بووژانەوەیەکی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت و جووڵەیەکی زۆری بازرگانی و ئابووری پەیدا دەبێت و بازرگانیی ھەرێم بەرەو بووژانەوەیەکی بەھێز دەچێت.''
قائید میرۆ




