٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ کوردستان پەنجا تۆن دەرمان بۆ تورکیا دەنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- دوای ڕوودوای بوومەلەرزەی مانگی شوباتی ڕابردوو لە تورکیا، سەرباری هاوکارییە لۆجستی و فریاگوزارییەکان، ئەمڕۆ پەنجا تۆن دەرمانیش بۆ لێقەوماوان لە کوردستانەوە ڕەوانەی تورکیا کرا.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەڕێکردنی دەرمانەکان گوتی: دوای ڕووداوی بوولەرزەکانی تورکیا و قەبارەی زیانەکان، لەسەر  فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیمێکی فریاکەوتنی خێرا گەیشتنە تورکیا و ماوەیەک تیمەکان لە ڕووی تەندروستی و بەرگریی شارستانی و فریاکەوتنەوە خزمەتیان کرد.

گوتیشی: دواتر هەر لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت کەمپینی کۆمەک بۆ لێقەوماوانی ڕاگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی کەمپینی کۆکردنەوەی دەرمانمان ڕاگەیاند و توانیمان پەنجا تۆن دەرمان لە 258 جۆری دەرمان و پێداویستیی تەندروستی کۆ بکەینەوە و ئەمڕۆ بۆ لێقەوماوانی ئەو بوومەلەرزەیەی بنێرین.

هەر لەم بارەیەوە، مەمەد مەولود، کونسوڵی گشتیی تورکیا سوپاسی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە دوای ڕووداوی بوومەلەرزەکەی تورکیا یەکەم وڵات بوون بە هانای لێقەوماوانەوە هاتن و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەفاداری و مرۆڤدۆستیی خۆیانی دووپات کردەوە و سەرۆکی هەرێم خۆی بە شێوەی مەیدانی سەردانی لێقەوماوانی کرد. کە ئێمە چاوەڕێیی ئەو هەڵوێستەمان دەکرد.

گوتیشی: ئەو بارهەڵگرانەی ئەمڕۆ دەچن ئەو دەرمانانە دەگەیەنن هەر هاوکاری ناگەیەنن، بەڵکوو پەیامی مرڤدۆستی دەگەیەنن و ئەوەش بەلای ئێمەوە گرنگە کە ئێمە لە لێقەوماندا بەتەنیا نین و دۆستمان هەیە.

مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییش گوتی: دوای ڕووداوەکەی تورکیا تا ئێستا وەک دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئێستاش ڕۆژانە شەش هەزار ژەمەخۆراکی گەرم دەدرێتە لێقەوماوان. ئەوەش ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانییە کە تا ئەو خەڵکە لەوێ پێویستی بە ئێمە بێ، ئێمە بەردەوام خزمەتیان دەکەین.''

هەواڵی پەیوەندیدار