په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
__2023_04_04_h18m46s36__HK.jpg)
به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازى له ڕێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
ستایشى ڕۆڵى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه به گیانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانییان بگه‌نه لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ تیمه‌كانى هه‌ردوولا كه گفتوگۆیه‌كى سه‌ركه‌وتوویان به‌ڕێوه برد و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى لێكه‌وته‌وه. هیوادارین وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ش.
دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ر به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگیریى سیاسى و ئابووریى وڵات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستان
2023/4/4




