نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و میدیاکار و کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات دهكات

بەڕێزان: سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و میدیاکار و کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات
سڵاو و ڕێز..
یادى ٦٤ ساڵهى دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات، به گهرمى له ههمووتان پیرۆز دەکەم، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
دهرچوونى ڕۆژنامەی خەبات لەو ڕۆژگارەدا دەسکەوتێکی گەورەی مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردی بوو. بەردەوامیی خەبات تا ئێستا بە زمان و لۆژیکی داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و پابەندی بە بنەما پیشەییەکان و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەنووسییهوه، نموونەی هەستکردن بە بەرپرسیاریهتییە.
خەبات کە ناوێکی پڕشنگداری مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردستانە، دەبێت لە گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانە، بەردەوام داکۆکیکاری ئازادیی کاری میدیایی و ئازادییە گشتییەکان بێت و کار بۆ قووڵکردنەوەی بنەماو و بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان بکات.
لەم یادەدا دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو ئەوانەی بە بیر و بەرهەم و قەڵەمەکانیان، خەباتیان بەم ڕۆژە گەیاند و ناوەکەیان بە بەرزی ڕاگرت.
ههر سهركهوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
٤ی نیسانی ٢٠٢٣




