رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا واژوو کرا

ههولێر-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدا لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی حکوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە واژۆ کرا.
هەر ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لە تویتێكدا ڕایگەیاند: "بە ڕێگاوەم بەرەو بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قۆناغەکانی کۆتایی ڕێککەوتنمان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت."




