٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: ئامانجی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دروستکردنی هێزێكی نیشتمانییە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی فیرقەکانی (یەک) و (دوو)ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان گوتی، "ئامانجی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دروستکردنی هێزێكی نیشتمانییە". 

لە مەراسیمەکەدا نێچیرڤان بارزانی گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، "پرۆسەی گواستنەوەی یەکەکانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، دەبێ هەموو پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابین بکەین، "هەروەها گوتی داوامکردووە زەوینەسازی بکرێت تاوەکو سەرجەم پێکهاتەکان بێنە نێو ریزەکانی پێشمەرگە". 

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاوپەیمانان دوا و رایگەیاند، " هاوپەیمانان نایانەوێت پێشمەرگەی حیزب هەبێت و ئەوان پشتیوانییەکی گەورەی پرۆسەی چاکسازی دەکەن". 

سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێ، "یەکخستنەوەی پێشمەرگە داوایەکی رەوای خەڵكی کوردستانە و دەبێت پێشمەرگە بکەینە هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی".

هەواڵی پەیوەندیدار