٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەی خەبات دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی 64ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی له‌ سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی(خەبات) دەکات.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات

سڵاو و ڕێز…

بەبۆنەی 64ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی(خەبات)ەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم.

ڕۆژنامەی(خەبات) لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی نیشتیمانپەروەرانەوە داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە و لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگی  بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە.

لە ساڵیادی بە ئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەکەتاندا دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

4ی نیسانی 2023

هەواڵی پەیوەندیدار