٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومەت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

سەرۆکی حکوومەت لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار