دكتۆر سابیر برادۆستی: کەرتی کشتوکاڵ بەرەوپێش چووە

هه‌ولێر -KDP.info- ئاكادیمییه‌كی بواری ڕووه‌ك و كشتوكاڵ له كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان پێی وایه كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌م له بواری به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و هه‌م له بواری كردنه‌وه‌ی خول بۆ ده‌رچووانی كۆلێجه كشتوكاڵییه‌كان و سه‌دسازی و هێنانی ڕووه‌كی نوێ بۆ كوردستان هه‌وڵی باشی داوه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
دكتۆر سابیر برادۆستی، مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانسته كشتوكاڵییه‌كانی، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "خۆشبه‌ختانه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر تیشكی خستووەته سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و كار ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی كشتوكاڵ، نموونه‌ش له‌م بوارەدا زۆره كه ده‌یبینین و یه‌ك له‌وانه پرۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی هه‌نار بووه كه ئێستا له کەنداو وه‌ك براندێكی كوردی ساغ ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی هه‌نار وه‌ك نموونه وه‌ر‌گرین، له ڕاستیدا هه‌نارده‌ی هه‌نار ده‌ستپێكێكی سه‌ركه‌وتوو بوو له ڕووی به‌بازاڕكردنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا. نموونه‌یه‌كی تری سه‌ركه‌وتووی بواری كشتوكاڵ و سیاسه‌تی حكوومه‌ت له‌م پێوەندییەدا پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمە له جوتیاران بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه نه‌بێ و هه‌ڵنه‌ئاوسێ و جووتیار زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت. ده‌بینین حكوومه‌ت به‌رپرسیارانه ئەو کارە جێبەجێ دەکات، چونكه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت یارمه‌تیده‌ر نه‌بێت، ڕه‌نگه جووتیار زه‌ره‌ر بكات و مافی خۆی وه‌رنه‌گرێ، دیاره ئه‌وه‌ی بۆ جووتیار گرنگه ئه‌وه‌یه كه تێچووه‌كه‌ی زۆر كه‌متر بێت له به‌رهه‌مه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر بێت و تێچوو و به‌رهه‌م لێك نیزیك بوون، یان وه‌ك یه‌ك بوون، ئه‌وه سستی به كاره‌كانییه‌وه دیار ده‌بێت و ئه‌مه له وێنه گشتییه‌كه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی.''
دكتۆر سابیر هه‌روه‌ها گوتی: ''كوردستان زه‌ویی زۆر به‌پیتی هه‌یه و ناوچه بۆ ناوچه‌ش جیاوازه، له هه‌ندێك ناوچه ئێمه به‌پێی ئامار و داتا ده‌بینن كه بۆ هه‌ندێ جۆری به‌روبووم سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام گرنگه له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كه شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش باس بكرێ كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستی کردووە به كردنه‌وه‌ی خول بۆ ده‌رچووانی كۆلێژه كشتوكاڵییه‌كان و كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆیان، كه ئه‌م شۆڕشه كشتوكاڵییه له دواڕۆژ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێدانی قه‌رزی بچووك بۆ ده‌رچووانی كۆلێجه كشتوكاڵییه‌كان وا له ده‌رچووان ده‌كات زه‌مینه‌یان فه‌راهه‌م بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پرۆژه‌ی بچووك ده‌ست پێ بكه‌ن و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان زیاد بكات، دواجار بابه‌تێك هه‌یه پێی دەگوترێ ئاسایشی خۆراك كه ئاسایش له هه‌موو بواره‌كاندا گرنگه، به‌ڵام كه ئاسایشی خۆراكیش به‌رجه‌سته بوو له‌م حاڵه‌ته‌دا سه‌ركه‌وتنی باش ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.''
دكتۆر برادۆستی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی ڕاگه‌یاندووه كه تێیدا به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان به نرخی گونجاوتر ساغ بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری به‌رهه‌مێنانی كشتوكاڵدا كار ده‌كه‌ن له داهاتوودا ده‌رفه‌تیان هه‌بێ كه به‌رهه‌میان زیاتر بێت و بزانن كه به‌رهه‌مه‌كه‌یان ساغ ده‌بێته‌وه له بازاڕ، ئه‌م جۆره سیاسه‌ت و كارانه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی هاورده‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌رهه‌می خۆماڵی زیاتر ده‌كات و هاووڵاتییان پشت به به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌به‌ستن و متمانه‌ی زیاتریان بە به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌بێت كه بنه‌مایه‌كی ئۆرگانیكی ده‌بێت و له ڕووی پێكهاته‌ییشه‌وه گه‌ر مادده كیمیایییه‌كانی تێدا كه‌متر به‌كار بهێنرێت بۆ ته‌ندروستیی هاووڵاتییان گرنگه.''
ئه‌و پسپۆڕەی بواری ڕووه‌ك هه‌روه‌ها گوتی: بابه‌تێكی تر كه به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، هێنانی دره‌ختی نوێیه كه یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی گرنیگی تایبه‌تی هه‌یه پرۆژه‌ی زه‌یتوونه و هه‌وڵ ده‌درێت له هه‌ولێر جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر بگاته به‌رهه‌م و سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌وه ده‌مانباته قۆناغێكی نوێی كشتوكاڵی له بواری زه‌یتوون، گرنگه ڕووه‌كه مزره‌مه‌نییه‌كان له باشووری هه‌رێمی كوردستان بچێنرێت و ئیتر ئێمه بۆ به‌رهه‌می ئه‌م بواره پشت به به‌رهه‌می خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق نه‌به‌ستین و خۆمان وه‌به‌رهێن و به‌رهه‌مهێنی بواری ڕووه‌ك و میوه مزره‌مه‌نییه‌كان بین كه خواستی زۆر باشی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن هاووڵاتییانەوە، هه‌روه‌ها گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م كه حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا تیشكی زۆر خستووەته سه‌ر دروستكردنی به‌نداو و بڕیاری داوه كه چه‌ند به‌نداوی نوێ دروست بكات و ئه‌مانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی كشتوكاڵ له داهاتوودا و هیوایه‌كی زۆرمان به كابینه‌ی نۆیه‌م و سه‌رۆكی كابینه به‌ڕێز كاك مه‌سرور هه‌یه كه زۆر گرنگیی به بواری كشتوكاڵ داوه و له زۆربه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌م سێكته‌ره گرنگه پێداگریی كردووه، كه ئەوە جێی دڵخۆشییه".''
سه‌ڵاح جه‌لال




