سبەی دوو فیرقەی پێشمەرگە ڕادەگەیەندرێت

هەولێر -KDP.info- بڕیارە سبەی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە پێکھێنانی دوو فیرقەی سەربازی ڕابگەیەنرێت. بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی وەزارەتیش دەڵێ، ڕاستە بەیانی دوو فیرقەی نوێ ڕادەگەیەنین کە ماوەیەکە خەریکی دامەزراندنی ئەو فریقانەین.
عەمید عوسمان ڕیشە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی ڕۆژی سێشەممە 4/4/2023 لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دامەزراندنی دوو فیرقەی سەربازی ڕابگەیەنین کە ماوەیەکە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە خەریکی دامەزراندنی ئەو دوو فیرقەیەی پێشمەرگەین.''
بەپێی بەدواداچوونی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دامەزراندنی ئەو فیرقانە لە چوارچێوەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەدا دێت و یەکێک لە فیرقەکان بارەگاکەی لە نزیک شاری ھەولێر دەبێت و لە چەند لیوایەکی پێشمەرگە پێک ھاتووە، بڕیارە لە قۆناغی داھاتوو چەند فیرقەیەکی دیکەش دروست بکرێن.''
قائید میرۆ




