فارس عیسا بۆ KDP: کۆبوونەوەکە لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوت دەبێت

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبێتەوە.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی پرسی نەوت کۆدەبێتەوە".
فارس عیسا گوتیشی: "کۆبوونەوەکە لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەبێت".
بڵند ئیبراھیم




