٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو حەفتەیە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ڕەوانەی لیژنەی دارایی کرا و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێ، ئەو حەفتەیە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و دوای جەژنیش پڕۆژەکە پەسەند دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت.

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆژەیاسای بودجە گەیشتووەتە لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق و لە ڕۆژانی داھاتوو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، دوای حەفتەیەک لە خوێندنەوەی یەکەم، خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکرێت و، پێشبینی دەکەین ھەر لەم حەفتەیەدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دوای گفتوگۆی پەرلەمانتاران ئینجا دەخرێتە دەنگدانەوە.''

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەشڵێت: "دیار نییە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە چەند دەخایەنێت، چونکە پێویستە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دەست بە گفتوگۆ بکرێت لەناو پەرلەمان، ئینجا دیار دەبێت چەندی پێ دەچێت تا پەسەند دەکرێت، بەڵام بێگومان دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان پەسەندکردنی بودجە.''

دەربارەی پشکی ھەرێمی کوردستان، خەلیل غازی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: " باوەڕ ناکەم ھیچ کێشەیەک بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان لەنێو بودجەدا دروست بکرێت، چونکە مادام ھەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و کێشەیان لەسەر پشکی ھەرێم نییە، ئەوە لە پەرلەمان تێ دەپەڕێت و کەس ناتوانێت ئاستەنگی بۆ دروست بکات.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار