٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: ئەم ھەفتەیە خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بوودجە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، کە پڕۆژە یاسای بوودجە ڕەوانەی لیژنەی دارایی کراوە بۆ ئەوەی ئامادە بکرێت و بۆ ئێمەی بگەڕێننەوەو، لەم ھەفتەیە بخرێتە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق لە حکوومەتەوە بۆ پەرلەمان ڕەوانە کراوە و دراوە بە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەوەی ئەوانیش ئامادەی بکەن و بینێرن بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "دوای گەڕانەوەی پڕۆژە یاساکە لە لیژنەی دارایی، بڕیارە لەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق بیخاتە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار