ئومێد خۆشناو: ههر شوێنكارێك تابلۆی كوردی دانهنابێ سزا دهدرێ

هەولێرـKDP.info- پارێزگاری ههولێر دهڵێ، له سبهیهوه ههر شوێنكارێك له ههولێر، ئهوانهی تابلۆی كوردییان نهبوو، تابلۆكانیان نهگۆڕن به كوردی، سزا دهدرێن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئێمە کۆبوونەوەمان ئەنجام دا، لە سبەینێوە هەر شوێنێك پابەندنەبووبێ بە بڕیارەکەی ئێمەوە، سزا دەدرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
لە پەراوێزی بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە زمانی دایک، پارێزگاری هەولێر هەڵمەتێکی راگەیاند بۆ گۆڕینی تابلۆی شوێنەکان بۆ زمانی کوردی، وادەیەک بۆ ئەو بابەتە دیاری کرا، ئهمڕۆ دوا وادهی ئهو كاته دیاریكراوه بوو.
پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیاندبوو: "بڕیارێکمان بۆ بە کوردیکردنی تابلۆی شوێنەکان دەرکردووە، ئەو کاتەشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دیاری کراوە تا 1/4/2023ـه، ئەگەر تا ئهو كاته جێبەجێ نەکرا، ئەوا جاری یەکەم خاوەنی شوێنەکە غەرامە دەکرێ، جاری دووەم شوێنەکەی دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەش دابوو، "بڕیارەکە سەرجەم نوێنەرایەتی، شوێنە بازرگانییەکان، کەرتی تایبەت، کۆمپانیاکان و هەموو ئەو جێگایانەی دیکە کە تابلۆیان هەیە دەگرێتەوە.




