٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرـKDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵ و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و جیھان دەکات.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بە بۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵ و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و جیھان دەکەین و، ئومێدەوارین لەسایەی سەقامگیری و ئاسوودەیی ھەرێمی کوردستان، ئەو بۆنەیە بە خۆشی و بە ئارامی بەسەربەرن.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر بەھێزکردن و پتەوکردنی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکھاتە جیاجیاکانی کوردستان، ھەروەھا دووپاتی دەکەینەوە، کە وڵاتەکەمان ھەمیشە زێدی ڕەسەنی رۆڵە بە ئەمەکەکانیەتی بەبێ جیاکاری لە ئایین و ئایینزا و نەتەوەکان.

لەسەرینی ئەو ڕوانگە ھاوبەشەوە داواکارین بە ھەموو لایەک ھەوڵ بدەین و ھەنگاو بنێین بۆ پشتیوانیکردنی ئەو ئەزموونە و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆ ھاووڵاتییان.

جارێکی دیکە سەری ساڵی تازە و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆز دەکەین و بە ئومێدی ئەوەی ھەموو ساڵێک بە خێروخۆشی بگەڕێتەوە.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ـی ٤ـی٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار