مهسروور بارزانی به بۆنهی جهژنی ئهكیتۆ و سهری ساڵی بابلی پهیامێكی پیرۆزبایی ڕاگهیاند

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری رایگەیاند: یەکێک لە سیما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت.
لە پەیامی سەرۆکی حکوومەت هاتووە: "بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کلدانی ئاشووری سریانی لە کوردستان و عێراق دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەک بێت".
مەسروور بارزانی، نووسیویەتی: "یەکێک لە سیما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت و هەموومان بەیەکەوە، کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا دەشڵێت: "پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ پیرۆزبێت و ئومێدەوارم هەموو ساڵێک، بە خۆشی و شادی ئەم جەژنە بکەنەوە".




