نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نویێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند:هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
سەری ساڵی نویێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ، به گه‌رمى لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له هه‌ر كوێى جیهان بن پیرۆز دەكه‌م. هیواى سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوویه‌كى شاد و ئارامیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا داكۆكى له پاراستنى یه‌كسانى و ماف و ئازادییه‌كان و بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێو هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها خوشك و برایانى كریستیان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به نیشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ژنى ئه‌كیتۆ له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/1




