٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 31 ی ئادار، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەردوو حزب کرد، کە ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان وعێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندام ولایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان وعێراق، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی عێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوربانییەکی زۆریان داوە. ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانیاندا بەردەوام بن لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و فرەلایەنی و ئازادی لە عێراقدا.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

2023/3/31

هەواڵی پەیوەندیدار