پیرۆزبایینامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

ئه‌مڕۆ 31ى ئازار، له یادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شیووعیى عێراق و كوردستاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌ركردایه‌تیى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ریان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵ و ئاماده‌یى و قوربانی و مێژووى خه‌بات و تێكۆشانیان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانین.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له پێویستی و گرنگیى پته‌وكردنى كارى پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێو ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دى و سه‌ختییه‌كان و خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی حزب شیووعی و ته‌واوی شه‌هیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/31




