سامان عارەب" لە ئایندەیەکی نزیک تیرۆپشک بۆ شوقەی کرێنشینان دەکرێت"

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکرایکرد، دوای کەوتنی پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان بۆ گۆڕینی رەگەزی وەزیەکە دەگەڕێتەوە و دەشڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا تیرۆرپشک بۆ ناوی کرێنشینان دەکرێت و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەکرێت و دواکەوتنی پڕۆژەکە بۆ گۆڕینی رەگەزی زەوی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆکارێکی دیکەی نەبوە، ئامادەکاری کراوە لە ئایندەیەکی نزیکدا وەبەرھێنەر دەست بەجێ بەجێکردنی پڕۆژەکە بکات.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر گوتی" ئەو فۆرمانەی کرێنشینان پڕیان کردووتە لە دیوانی پارێزگای ھەولێر و بڕیارە تیرۆرپشک بۆ ناوی کرێنشینان بکرێت و دواتر دەست بە پرۆژەکە بکرێت.
لەبارەی گۆڕینی شوێنی پڕۆژەکە سامان عارەب رەتیکردەوە شوێنی پڕۆژەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت و ئاشکرایکرد" لە ھەولێر دوو شوێن بۆ شوقەی کرێنشینان دیاری کراون ئەوانیش ناوچەی گەڕەسۆر لە بنەسلاوە و باغلو منارە، بەڵام لە ھەولداین لە شارۆچکەی عەنکاوەش زەوی بۆ شوقەی کرێنشینان دیار بکرێت.
قائید میرۆ




