لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانیدا کۆنفرانسێکی زانستی دەربارەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بەڕێوە دەچێت

هەولێر -KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی سەر بە بارەگای بارزانی گوتی، لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانیدا کۆنفرانسێکی زانستی دەربارەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بەڕێوە دەچێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو تاوانە مەزنە لە هەموو ڕوویەکەوە، چونکە تاوانێکی زۆر گەورەیە و ئێستا ئامادەکارییەکان بەرەو کۆتایین و تەواو بێت دەست بە بەڕێوەبردنی دەکرێت.
بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی سەر بە بارەگای بارزانی، عەلی فەیلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە کوردانی فەیلی کراوە و لە قۆناغی کۆتاییداین، بەڵام بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە بڕیارە دوای ڕەمەزان کۆنفرانسەکە بەڕێوە بچێت کە مەبەست لەو کۆنفرانسە ئەوەیە کە تیشک بخرێتە سەر ئەو تاوانەی دەرهەق بە کوردانی فەیلی کراون، ئەو جینۆسایدە کە 43 ساڵە کراوە، بۆیە کۆنفرانسێکی زانستی لەو بارەیەوە ساز دەکرێت لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و دەروونییەوە باس لە جینۆسایدی کوردانی فەیلی دەکرێت، کە تا ئێستا 22 هەزار کەس بێسەروشوێنن و600 هەزار کەس ئاوارەی ئێران بوون و دەست بەسەر ماڵوحاڵیاندا گیرا، بۆیە لەم سەردەمەدا تاوانی وا نەکراوە.
عەلی فەیلی گوتیشی: ئەو کۆنفرانسە لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانیدا لەلایەن سێ زانکۆی سەڵاحەدین و سۆران و دهۆکەوە بەڕێوە دەچێت.
بڵند ئیبرا




