نێچیرڤان بارزانى، نامه‌یه‌كى له وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكاوه پێده‌گات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له به‌ڕێز لۆید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت، تیایدا سوپاسى به‌ڕێزیان ده‌كات بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى ڕۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه له سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر، لێى كرا.
له نامه‌كه‌یدا ئۆستن ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر نووسیویه‌تى: مایه‌ى خۆشحاڵیم بوو جه‌خت له هێز و گرنگیى هاوبه‌شیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان له عێراق بكه‌مه‌وه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێز ئۆستن وێڕاى ئاماژه‌دان به پێزانینى بۆ گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى پابه‌ندیى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بۆ تێكشاندنى یه‌كجاره‌كیى داعش، داكۆكى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هاوكاریى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ عێراقێكى ئارام و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌رى، پێویسته.
هه‌روه‌ها سوپاسگوزاریى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه و چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌ماى یاداشتى لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. خواستى وڵاته‌كه‌یشى بۆ به‌رده‌وامیى كارى پێكه‌وه‌یى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.




