لێدوانێك له وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارییه ده‌كات كه ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 20/3/2023 له شارى جندرێس له سووریا له كاتى داگیرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به چه‌ند هاووڵاتییه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تیایدا چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ین تاوانكاران بدۆزنه‌وه به سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاریى وا بگیرێت.
دلشاد شهاب
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
21/3/2023




