نێچیرڤان بارزانى، نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێگه‌یشت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/3/20 به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى له به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێگه‌یشت.
له نامه‌كه‌یدا به‌ڕێز چاوشئۆغلو پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كردووه و نه‌ورۆزى به هۆكارێكى بۆ پته‌وكردنى برایه‌تى هه‌روه‌ها به هێماى نوێبوونه‌وه و ژیانه‌وه و هاوده‌نگی و شادى له‌قه‌ڵه‌م داوه كه به درێژایی مێژوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه بۆ تێگه‌یشتن له ژیان له‌گه‌ڵ سروشتدا.
به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وى توركیا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه به هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى شوباتى ڕابردوو، وڵاته‌كه‌ى به خه‌مبارییه‌وه پێشوازى له نه‌ورۆز ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كردووه كه سه‌ردانى توركیاى كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى بوومه‌له‌رزه و ده‌ربڕینى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ قوربانییاندا.
له كۆتاییدا به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ توركیا و جیهان و ته‌ندروسیی باش و شادى و سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.




