سەرۆک بارزانی لە شاری ھەولێر بەشداری ئاھەنگی جەژنی نەورۆز دەکات

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 20ـی ئاداری 2023، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی ئاھەنگی جەژنی نەورۆز و ھاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی لە پارکی شانەدەر لە ھەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو، لەو کەرنەڤاڵە جەماوەرییەدا کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆز و کونسڵگەری وڵاتان و دیپلۆماتکار و نوێنەرانی وڵاتان ئامادەیبوون ، سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی لەگەڵ منداڵی شەھیدان کردەوە.




