پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/3/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی له گه‌لی كورد و ته‌واوی كوردستانییان پیرۆز كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
گه‌لى كورد و كوردستانییانى ئازیز له كوردستان و له هه‌ر كوێى جیهان بن،
به گه‌رمى و له ناخمى دڵمه‌وه جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى له هه‌مووتان، له خێزانى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز ده‌كه‌م. سڵاو ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ یه‌ك به یه‌كى دایك‌وباوك و هاوسه‌ر و منداڵان و خوشك و برایان و كه‌سوكارى شه‌هیدان.
پیرۆزبایى و سڵاو و ڕێزم بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، بۆ ئاسایش و پۆلیس و دژه‌تیرۆر و ته‌واوى هێزه ئه‌منییه‌كان كه ئاسایش و ئارامیى كوردستان ده‌پارێزن.
پیرۆزبایى و سڵاو و ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌ر بوارێكى كار و فه‌رمانبه‌ریدا، خزمه‌ت ده‌كه‌ن. له بنیاتنان و به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شانه‌وه‌ى كوردستاندا، به‌شدار و هاوبه‌شن.
نه‌ورۆز، جه‌ژنى پیرۆزى نه‌ته‌وه‌ییى كورده. جه‌ژنى سه‌ركه‌وتن و بڕوابه‌خۆبوون، شانازى و شكۆمه‌ندییه. هێماى هه‌ڵسانه‌وه و ژیانه‌وه‌ى گیانى كوردایه‌تى و حه‌زى ژیان و مرۆڤدۆستیى كورد و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه. نه‌ورۆزه و له گیان و خوێن و ناخ و ده‌روونى هه‌موو كوردێكدا، خولیاى ڕزگارى، ئازادى، ژیانێكى سه‌رفراز، گه‌شبوونه‌وه‌ى هیوا و ئومێد بۆ داهاتوویه‌كى باشتر، نوێ ده‌بێته‌وه.
ئاگرى نه‌ورۆز، دیسان وه‌ك هه‌میشه بڕوا و هێز و تینمان گڕده‌داته‌وه. بۆیه كورد نه‌كه‌وتووه و هه‌رگیز ناكه‌وێ، چونكه هه‌موو سه‌ره‌تاى به‌هارێك، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بڵێسه‌ى نه‌ورۆزدا، گیانى به‌رخودان و ئازادى و سه‌رفرازى له هه‌موو كوردێكدا زیندوو ده‌بێته‌وه.
ئازادى و ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌رهه‌مى گیانى نه‌ورۆزییانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستانن. به گیان و خوێن و فرمێسك و ده‌یان ساڵى خه‌بات و به‌ره‌نگاریى تێكۆشه‌رانى كورد و كوردستانییان، به‌ده‌ست هاتوون.
هه‌موومان دوێنیى ژێرده‌ستى و سته‌مكاریمان له‌بیره. هه‌موومان گرتن و كوشتن و ڕاگواستن، سووتاندن و وێرانكردن و له‌ناوبردن، كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدمان له‌بیره و هه‌رگیز له‌بیرمان ناچنه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانى ئیراده‌ى كورد و گه‌لى كوردستان بۆ ژیان و ئازادى و سه‌رفرازى بشكێنن! چونكه كورد له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گڕى هه‌موو نه‌ورۆزێكدا، دووباره تێدهه‌ڵده‌چێته‌وه و به‌گوڕتر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له نه‌ورۆزدا ئیشق و خۆشه‌ویستیى كورد و گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ خاك و وڵاته‌كه‌ى، بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى، له دایك ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌یشه نهێنیى مانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ى ئه‌م گه‌له زیندووه، كه به‌هێزترین سته‌مكار و چه‌كى سه‌رده‌م، نه‌یبه‌زاند و هه‌گیز نابه‌زێت.
گه‌لى كورد و كوردستانییانى خۆشه‌ویست..
با نه‌ورۆز و به‌هارى نوێبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆمان، له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ و كه‌سوكار و هاوڕێیانماندا، بكه‌ینه نوێنكردنه‌وه‌ى ڕێز و خۆشه‌ویستى و ڵێبوردن و ئاشتبوونه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى سیاسیش، با نه‌ورۆز بكه‌ینه ده‌رفه‌تێكى نوێ بۆ هاریكاریى هاوبه‌ش و یه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌یى. تاكو بتوانین له هه‌رێمى كوردستان كێشه و ناكۆكییه‌كان تێپه‌ڕێنین، له‌گه‌ڵ به‌غداش پێكه‌وه به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست، به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا، داوا له لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌م به گیانێكى عێراقییانه‌ى نیشتمانى كه حزب و نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب تێپه‌ڕێنێت، هه‌موومان پێكه‌وه بۆ عێراقێك كار بكه‌ین، وڵاتى هه‌موومان بێت. عێراقێك كه ئارامى و سه‌قامگیرى و سه‌ر‌وه‌رى، ژیان و شكۆ و ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كانى، پارێزراو بێت. عێراقێك به هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین بیكه‌ینه نیشتمانێكى باشتر بۆ هه‌مووان.
له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق به ئاراسته‌یه‌كى ڕاستدا ده‌ڕۆین. هه‌نگاوه‌كان مایه‌ى ئومێد و خۆشحاڵین. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دروستكردنه‌وه‌ى متمانه و دڵنیایى له‌نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كاندا، عێراق ده‌كاته‌وه به وڵاتێكى به‌هێز و پارێزراوى ڕێزلێگیراو. هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر ڕۆشناییى ده‌ستووردا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كه بۆ سه‌رخستنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و پرۆسه‌ى سیاسى و بنه‌ماكانى دیموكراسى له عێراق.
كوردستانییانى خۆشه‌ویست،
گه‌شت و سه‌یران و جۆش و خرۆشى نه‌ورۆز، نیشاندانى گیانى زیندووى ژیاندۆستى و ئاشتیخوازیى كورد و كوردستانییانه. ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ڕه‌نگینه‌ى له‌ناو سروشتى جوانى كوردستاندا ده‌یگێڕین، له حه‌زێكى قووڵه‌وه بۆ ژیان و ئارامى، بۆ كامه‌رانى و ئاسووده‌یى، بۆ پێكهاتنه‌وه و ئاشته‌وایى هه‌ڵده‌قوڵێت. به‌شێكى گرنگ و به‌نرخى به‌هاكان و گیان و كولتوورى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهان درێژ ده‌كه‌ین. هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى و پارێزه‌رى ڕێزله‌یه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شمان ده‌بین.
پیرۆزبایى له‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌م كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن. سڵاو و پێ‌زانین بۆ پشتیوانیى وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دیپلۆماتكاران و ڕێكخراوه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان. هیوادارم هه‌موویان نه‌ورۆزێكى خۆش به‌سه‌ربه‌رن.
داوا له هاووڵاتییانى ئازیز ده‌كه‌م له گه‌شت و سه‌یراندا، ئاگادارى خۆیان بن. پاكوخاوێنیى ژینگه و سروشتى جوانى كوردستان بپارێزن. پابه‌ندى ڕێنمایییه‌كانى هاتوچۆ بن.
جه‌ژنى هه‌مووتان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
ساڵى سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانتان بێت.
جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارام بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم.
هه‌ر سه‌رفراز بن.




