پەیامی پیرۆزباییی د. هێمن هەورامی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵیادی ڕاپەڕینی کەرکووک

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، جوانترین و گهرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان و ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و تاراوگە دەکەم.
نەورۆز نوێبوونەوەی ژیان و دەستپێکی بەهارێکی نوێیە، هێمای سەرکەوتنی هێزی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا، لە هەمان كاتدا مژدەی هاتنی ساڵێکی نوێیە، کە گەلی کوردستان بەپێی تایبەتمەندیی کولتووریی خۆی ئەم جەژنە بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت و بەشکۆوە یادی دەکاتەوە.
نەورۆز هەمیشە ئەوەمان پێ دەڵێت، هەرچەندە لە زستانێکی سەخت و دژوار بێن، بەهارێک هەیە کە ئەو سەختی و دژوارییانە بڕەوێنێتەوە.
جهژنی نهورۆز هاوکاتە لەگەڵ یادی ٣٢ ساڵەی ڕاپەڕین و ئازادکردنی کەرکووکی دڵی کوردستان لەدەست جەلادەکانی بەعس، بهم بۆنهیهشهوه پیرۆزبایی له خهڵكی كهركووك دهكهین، سڵاو لە قارەمانیهتی و خۆڕاگری و تێکۆشانی گەلەکەمان لەو شاره خۆشهویسته.
دووبارە جهژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت و دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرم، سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠ ئازارى ٢٠٢٣




