فازڵ ڕهئوف: سەرۆك بارزانی چەند مانگێك بەر لە ڕاپەڕین داوای هەماهەنگی و ئامادەباشیی بەرەی کوردستانیی کرد

ئهورووپا –KDP.info- لقی 6ی ئهورووپای پارتی دیموكراتی كوردستان وێبینارێكی تایبهتی ڕێك خست بۆ فازڵ ڕهئوف، بهرپرسی بهشی پهیوهندییهكانی ئەنجومەنی ڕێكخستنەکانی سلێمانی-ههڵهبجه و ڕاپەڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان لهژێر ناونیشانی ''ڕاپەڕینی كوردستان، ئازادی و ئاوهدانی و سهركهوتن''.
فازڵ ڕهئوف كه لهو سهردهمهدا بهرپرسی ناوچهی سلێمانی بووه و بۆخۆی بهشداریی پرۆسهی ڕاپەڕینی کردووە و بە شێوهیەکی مهیدانی سەپەرشتیی یەکێك لە میحوەرەکانی شاری سلێمانیی کردووە، باسی ئهوهی كرد کەوا بەرەی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی سەرۆك بارزانی لەو کاتدا بڕیاری دا هێزەکانی پێشمەرگە بجووڵێندرێت و ڕێکخستنەکانی ناو شارەکانیش ئامادە بکرێن و جەماوەریش هان بدرێت بۆ ئەوەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە کوردستان دەست پێ بکات.
گوتیشی: لە کاتی ئامادەکارییەکان و لە کاتی ڕاپەڕیندا سەرۆك بارزانی سەرپەرشتیی هەموو چالاکییەکانی دەکرد و بە بەردەوام ڕێنماییەکانی ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنەکانی حزب دەکرد بۆ ئەوەی وەك چۆن پلانی بۆ داڕێژرابوو، ڕاپەڕین ئامانجەکانی خۆی بپێکێت. ئامادەباشییەکان بۆ ڕاپەڕین لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کرد، کاتێك سەرۆك بارزانی بانگهێشتی هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لهسهر پرسی ڕاپەڕین و ههڵسهنگاندنی دۆخەکە و ڕاوێژکردن و دانانی پلان و بەرنامەی گونجاو بۆ ئەو ڕووداوە گرینگە.
فازڵ ڕئوف باسی لەوەش کرد: "لە دوای ئەو کۆبوونەوە گرینگە بەرنامەی تایبەت داڕێژرا و ههر لایهنێكی کوردستانی بهرپرسیارێتییەکانی دەستنیشان کرا. لقی ٤ی پارتیمان و لیژنەی ناوچهی سلێمانی هەڵسان بە گەیاندنی ڕێنمایییەکانی سهرۆك بارزانی بۆ ڕێکخستنەکانی ناوشار و ئاگادارکردنەوەیان لە کاتژمێری سفردا بۆ دەسپێکردنی ڕاپەڕین."
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی ڕێکخستنەکانی سلێمانی-هەڵەبجە و ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە دا کەوا لە کاتی ڕاپەڕیندا خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی لە دەرەوەی وڵات بوو، خوالێخۆشبوو نەوشێروان مستەفا دەستنیشان کرابوو لەلایەن یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە وەك جێگری سەرۆکی بەرەی کوردستانی بۆ ئەوەی هەماهەنگیی باش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنەکانی ناوەوە دروست بکرێت و کە لە دەرەنجامدا جەماوەری کوردستانیش بە یەکدەنگەوە بەشدارییان کرد لەو ڕووادوە مێژووییانەدا.
گوتیشی: لە ڕۆژی ٤ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕێنماییی سەرۆك بارزانی هێزەکانی پێشمەرگە جووڵێندران بۆ هێرشکردن و جەنابیشیان لە میحوەری قەڵادزێوە بە هێزێکی زۆری بەرەی کوردستانییەوە بەرەو ڕانیە بەڕێ کەوتن. ئاماژەشی بەوە دا کە گەیشتنی سەرۆك بارزانی بۆ ڕانیە گوڕ و تینێکی زیاتری بەخشییە خەڵکی ڕاپەڕیو و وای کرد کە لە چەند ڕۆژێکدا تەواوی کوردستان ئازاد بکرێت.
فازیڵ ڕەئووف هەروەها گوتی: لە ڕۆژی ٧ی ئازاردا هێزەکانیان بەرەو سلێمانی بەڕێ کەوتن بۆ پشتیوانیکردن لە جەماوەر و کە گەیشتنە ناو شاری سلێمانی لەگەڵ جەماوەردا ئاوێتەی یەکتر بوون و توانرا ڕژێمی بەعس بە پشتیوانیی هێزەکانی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕاماڵن و شارەکەیان لێ پاك بکەنەوە.
گوتیشی: بە هەمان بەرنامە و پلانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان لە دەستی بەعس ڕزگار کران.
سهلاح جهلال




