په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، شەهیدە ستەملێکراوەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە تاوانێکی هۆڤانەدا، بوونە قوربانی و هەمیشە لە دەروون و ویژدانی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا، بە زیندوویی دەمێننەوە.
دەقی په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا:
له بیره‌وه‌ریى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیددا، به ڕێز و شكۆوه یادى شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه. دروود بۆ گیانى پاكیان و سڵاو بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاریان ده‌نێرین.
كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، مۆركى ڕسوایى و شه‌رمه‌زارییه به نه‌وچه‌وانى تاوانكارانه‌وه، له جیهانیش ناسنامه و گه‌واهیى سته‌ملێكراویى گه‌لى كوردستانه. له چه‌ند خوله‌كێكدا ژیانى له پێنج هه‌زار مرۆڤى بێ‌تاوان و له سروشت و له هه‌موو شتێك سه‌نده‌وه. هه‌زارانى دیكه‌ى بریندار و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، به‌ڵام نه‌یتوانى ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنێت.
گه‌لى كوردستان به یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته، به بیر نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جیهانى ده‌هێنێته‌وه كه چ قوربانییه‌كى له‌پێناو ئازادی‌دا به‌خشیوه. هه‌روه‌ها جیهان و مرۆڤایه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و مرۆیى كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگیز تاوانى ئاوا له هیچ شوێنێك دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌م یاده‌دا سوپاسى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه. جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌كان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێویستیان به خزمه‌تى زیاتره. ده‌بێ درێخی‌یان بۆ نه‌كرێت و وه‌ك دادگا و یاسا بڕیارى داوه، قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه.
له كاتێكدا یادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته دڵته‌زێنه و قوربانییان ده‌كه‌ینه‌وه، به هیوا و ئومێده‌وه له داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌ڕوانین. به موكوڕییه‌وه له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى كه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌كان و قه‌واره‌ى فیدراڵیى هه‌رێمى كوردستانه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/16




