دەزگاى بارزانی لە هەڵەبجە پارکێک سەوز دەکات

هەڵەبجە-KDPi.nfo- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەى و سەرۆکى شارەوانى و بەرپرسى لقى ١٢ى پارتى دیموکراتى کوردستان، دەزگاى خێرخوازیى بارزانى بە بۆنەى ١٢٠ ساڵەى لەدایکبوونى بارزانیی نەمر، پارکێکیان لەناو پارێزگاى هەڵەبجە سەوز کرد".
کارزان سەلام، بەرپرسى ئۆفیسى هەڵەبجەى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى، بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "بە بۆنەى ١٢٠ ساڵەى لەدایکبوونى بارزانیی نەمر، پارکێکمان لەناو پارێزگاى هەڵەبجە سەوز کرد".
سەلام گوتیشی: "بۆنەکەمان بەرز ڕاگرت، بەوەى هاوکار بین لە پاراستنى ژینگە و سەوزکردنى پارکەکان و خزمەتى خەڵکى هەڵەبجە بکەین، ئەمڕۆش بە ئامادەبوونى پارێزگار و جێگرەکەى و سەرۆکى شارەوانى و بەرپرسى لقى ١٢ى پارتى دیموکراتى کوردستان، پارکەکەمان ڕادەستى بەشى باخچەکان لە شارەوانیى هەڵەبجە کرد".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: "ماوەى ١٥ ڕۆژه بەردەوام کار لەسەر سەوزکردنى پارکەکە و نۆژەنکردنەوەى سیاجەکەى بە بودجەى ٥ ملیۆن دینار کراوە".
عەزیز ڕەسووڵ




