ناوهڕۆكی کۆبوونەوەكهی ئهمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران له KDPیهوه بزانه

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و تێیدا وەزیران بارودۆخی دارایی ئێستای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ دەکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.
هەروەها لە بڕگەی دووەمدا، دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ دەخرێتەڕوو.
ئاماژە بەوەشدرا، کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.




