نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له وه‌زیرى ده‌ره‌وى ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له به‌ڕێز ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت. تیایدا خۆشحاڵیى خۆى به گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ده‌ربڕیوه له میانى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا له شوباتى ڕابردوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌وه ده‌رفه‌تێك بووه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له پێویستیى چاره‌سه‌ركردنى یه‌كجاره‌كیى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن.
له نامه‌كه‌یدا به‌ڕێز بلینكن دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هاریكارى و هاوبه‌شییه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فیدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها پابه‌ندیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و سه‌قامگیرى و ئاسایش و سه‌روه‌ریى عێراق، ده‌ربڕیوه.




