پرسە نامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ بهڕێزان خانهوادهی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ئازاد بابان)
__2023_03_13_h11m50s51__RM.jpg)
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی کادیر و تێکۆشەر و ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی، مامۆستا ئازاد بابان دەکات، کە کۆچی دوایی کردووە، هاوکات هیواخوازن کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
دەقی پرسە نامە:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بهڕێزان خانهوادهی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ئازاد بابان)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ههواڵی كۆچی دوایی کادیری تێکۆشەر و دڵسۆز، ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتیمان و، کەسایەتی دیار و رۆشنبیری دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو مامۆستا (ئازاد حەمەسور قەڵادزەیی) ناسراو بە (ئازاد بابان)مان پێگەیشت.
بە خەمناکیەوە پرسە و سهرهخۆشی ئاڕاستهی خانهواده نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنا و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دهكهین و، هاوبهشی خهمتانین.
له خودای گهوره داواكارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەکەتان و بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و، گیانی هەڤاڵی کۆچکردوو بهر دلۆڤانی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




