٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسە نامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ خانەوادەی (مام وسو دزەیی)

سەرچاوە: KDP.info

‌ بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(عاسمە رەسوڵ خانزاد)ی ھاوژینی کەسایەتی تێکۆشەری دەشتی هەولێر، شەهیدی فەرماندە (مام وسو دزەیی)مان بیست.

 سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

 له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

 انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار