دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: شاندی په‌رله‌مانی ئەورووپا پشتگیریی خۆی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دووپات كردە‌وه

یه‌كێتی ئەورووپا -KDP.info- لە ڕێکەوتی 8/3/2023، شاندێكی په‌رله‌مانی ئەورووپا به سه‌رۆكایه‌تیی سارا سكیتێدال، سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراق و یه‌كیه‌تیی ئەورووپا كۆ بوونه‌وه و به‌شێك له ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتننامه‌ی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئەورووپا بوو كه بڕیاره 19ی ئه‌م مانگه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی برۆكسێل بكات و له‌گه‌ڵ جۆزێف بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئەورووپا كۆ ببێته‌وه.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئەورووپا له بروكسێل له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''ئه‌م شانده، شاندی فه‌رمیی په‌رله‌مانی ئەورووپا بوو كه تایبه‌ته به عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌و شانده گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ساڵ ده‌بێت ئه‌و شانده سه‌ردانی عێراق و كوردستانی نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاندی له‌و چه‌شنه پێویستی به كۆمه‌ڵێك ڕێكاری تایبه‌ت و هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌ندی ئاسایشی و ئه‌منی هه‌یه و خودی پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی ئەورووپاش تایبه‌تمه‌نده و شانده‌كه پێك هاتبوو له سه‌رۆكی شاند، سارا سكیتاداڵ و جێگره‌كه‌ی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوتله جیاوازه‌كان، كه ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی په‌رله‌مانی ئەورووپا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان بوو و له سەردانیاندا بۆ هه‌رێمی کوردستان جگه له دیداریان له‌گه‌ڵ بەر‌پرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه به‌تایبه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری هه‌ندێ له كوتله‌كان به‌تایبه‌تی پێكهاته‌كان كۆ بوونه‌وه.''
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی هه‌روه‌ها گوتیشی: ''یه‌كێكی تر له په‌یامه‌كانی ئه‌و شانده‌ی په‌رله‌مانی ئەورووپا بریتی بوو له دووباره پێداگرییان له‌سه‌ر بوونی كوردستانێكی به‌هێز له عێراقێكی به‌هێزدا و ئه‌مه‌یان وه‌ك په‌یامێك به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند و پشگیرییان له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستادا دووپات كرده‌وه و به‌لایانه‌وه گرنگ بوو كه ڕێڕه‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و له چ ئاستێكدایه و كێشه و گرفته‌كان چین و به‌ربه‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چین و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌مه گرنگه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و سوودی هه‌موو لایه‌ك و تەئكید له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی شەڕی دژی داعش كرایه‌وه و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕای كوردستانیان بۆ گرنگ و پڕبایه‌خ بوو و باسی ئه‌وه‌یان كرد كه چی بكرێت باشه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له شەڕی دژی تیرۆردا دووپات كرده‌وه و له‌و جه‌وله‌یه‌دا پرسی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی وڵاتانی جیران له ناوخۆی عێراق و ئه‌و هه‌ڕه‌شه و په‌لامارانه‌ی كه بۆ سه‌ر هه‌رێم هه‌ن و كراون و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل كراوه، خرایه به‌ر باس و ئه‌وان به‌جددی له‌سه‌ر خه‌تن بۆ ئه‌مه و به‌توندی مه‌حكوومیان كردووه و سه‌روه‌ری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان به‌لاوه گرنگه و پێیان وایه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت.''
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی هه‌روه‌ها گوتیشی: ''له چوارچێوه‌ی ڕێكکه‌وتنی ستراتیژیی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئه‌وان پێیان وابوو كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانی ستراتیژین بۆ یه‌كیه‌تیی ئەورووپا و ده‌بێ ئه‌و هاوپه‌یمانییەتی و په‌یوه‌ندییه قووڵتر بكرێته‌وه و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كاتی خۆی به به‌شداریی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ر 28 وڵاتی یه‌كیه‌تیی ئەورووپا له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ كراوه كه لایه‌نی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه، جێبه‌جێ بكرێت به‌ته‌واوی و ئاستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند و بڕیاریشه 19ی ئه‌م مانگه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی یه‌كێتی ئەورووپا بكات و له‌گه‌ڵ جۆزێف بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئەورووپا كۆ ببێته‌وه كه نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمیش به‌شدار ده‌بێت.''
سه‌لاح جه‌لال




