ڕزگار ئه‌ژی گۆران: پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسیی خۆیان ده‌ده‌ن

سلێمانی -KDP.info- به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر خاڵه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكین و به نیسبه‌ت پێكهاته‌كانیش پێمان وایه خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن، چۆن به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن له كوردستان ده‌كه‌ن و كه‌س بۆی نییه له جێگای ئه‌وان بڕیار بدات.
ڕزگار ئه‌ژی گۆران، به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی ڕێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-ڕاپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه دوێنێ له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی كوردستان به به‌شداریی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی و شاندی یاوه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگەری و حزبی شیوعیی كوردستان و كاك باپیر كامه‌لا وه‌ك فراكسیۆنی سه‌رده‌م كۆ بووینه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گه‌نگه‌شه و لێكتێگه‌یشتن و دواتر تا ڕاده‌ی ڕێككه‌وتن بوو له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی كوردستان، ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتووین و دوێنێش ڕاگه‌یانرا یه‌كه‌م ئه‌وه بوو كه هه‌رێمی كوردستان بكرێت بە چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن: هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك. یاساکەش هه‌موار بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، هه‌روه‌ها خاڵێكی تر بریتی بوو له‌وه‌ی كه به داتای به‌شی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق تۆماری ده‌نگده‌ران په‌یڕه‌و بكرێت و به كارتی بایۆمه‌تریی دوایین هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌نگده‌ران به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن و پێویسته كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌یكه‌لیه‌ته‌ی ئێستای، به مه‌رجێك لایه‌نه‌كان بۆیان هه‌بێ ئاڵوگۆڕ به نوێنه‌ره‌كانیان بكه‌ن له‌و هه‌یكه‌لیه‌ته‌دا و ئه‌و جێگایانه‌ی كه به‌تاڵه پڕ بكرێنه‌وه به كه‌سانی تر، دیاره كۆمۆسیۆن وه‌ك هه‌ر ئۆرگانێكی تر ماوه‌ی زه‌مه‌نیی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار ببێته‌وه، یان كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت، چونكه كۆمسیۆن دوای ته‌واوبوونی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ده‌بێت به كۆمسیۆنێكی ناكارا و كاری پێ ناكرێت، بۆیه ده‌بێت یاسایه‌كی نوێی بۆ په‌سه‌ند بكرێت و هه‌موار بكرێته‌وه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مانه ڕێك كه‌وتین.''
ڕزگار ئه‌ژی گوتیشی: "خاڵێك مابووه‌وه كه بابه‌تی چۆنیه‌تیی به‌شداریی پێكهاته‌كان بوو، هه‌موو لایه‌ك كۆك بووین كه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر خۆیان بده‌ن كه به چ شێوازێك ده‌یانه‌وێ به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و پێكهاتانه بكه‌ن له كوردستان و سبه‌ی دووشه‌مه له په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان بانگ ده‌كرێن و له‌سه‌ری كۆ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیار له شێوه‌ی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا بده‌ن كه ئایا ده‌یانه‌وێت به‌شدارییه‌كه‌یان یه‌ك بازنەیی بێت، یان كورسیه‌كانیان دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر بازنه‌كاندا، ئایا ده‌یانه‌وێت ئاماری ده‌نگده‌رانی تایبه‌تیان هه‌بێت؟ ئه‌مانه پرسگه‌لێكن كه په‌یوه‌ستن به خۆیانه‌وه و ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێمان وابووه كه كه‌س بۆی نییه له‌جێی ئه‌وان بڕیار بدات و ئه‌وه خۆیانن بڕیار ده‌ده‌ن چۆن به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌كه‌ن".
سه‌لاح جه‌لال




