٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆکی ھەرێم رۆژی ھەڵبژاردن دیاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی باڵای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆکی ھەرێم رۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکات و دەشڵێ، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان لایەنەکاندا هەیە.

د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی، سەرۆکی بۆردی راوێژکاران لە سەرۆکایەتیی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەو ھەوڵانەی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە دراون، ئەنجامەکەیان ئەوە بوو کە لایەنە سیاسییەکان، بە تایبەتی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەکانیان چڕ کردەوە و لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر  سیستمی ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و تۆماری دەنگدەران، بۆ پرسی پێکھاتەکانیش سبەی کۆبوونەوە دەکرێت و پێویستە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

سەرۆکی بۆردی راوێژکاران لە سەرۆکایەتیی ھەرێم گوتیشی، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەرسوومی ھەرێمی بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن دەردەکات، بەڵام با ئەو ھەنگاوەی بەیانیش بەڕێوە بچێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان گەیشتووەتە ئاستی ئەوەی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، ئێمینکی روونی کردەوە، ئەمساڵ ھەڵبژاردن دەبێت ھەر ئەنجام بدرێت و ئەنجامیش دەدرێت.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار