٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی هەرێم بۆ درێژەپێدانی گفتوگۆکان گەڕاوەتەوە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغدا درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات و یەکەم کۆبوونەوەش لەگەڵ وەزارەتی نەوت دەبێت.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە بەغدا بۆ درێژەپێدانی گفتوگۆکان لەبارەی بودجە و نەوت و غاز.

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتیشی، ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی بودجە و نەوت و غاز تا ئێستا چەندین گەڕی دانوستان لە نێوان هەولێر و بەغدادا بەڕێوە چوون.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار