٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنەکەسە: یەکەم هاوکاری کە گەیشتە عەفرین لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بوو

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە گوتی، یەکەم هاوکاری کە گەیشتە عەفرین لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بوو، کە تا ئێستاش لە هاوکاریکردنی خەڵکی دەڤەرەکە بێ جیاوازی بەردەوامن، ئەوەش جێی ڕێز و تەقدیرە .

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە، ئیبراهیم برۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سەرەتای ڕوودانی بوومەلەرزە دۆخی عەفرین زۆر خراپ بوو و زوو هاوکارییان پێ نەگەیشت  و دوای سێ ڕۆژ هاوکارییان پێ گەیشت و یەکەم هاوکارییش لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بوو و دواتر وڵاتانی عەرەبییش هاوکارییان پێشکەش کرد، بەڵام دوای زیاتر لە مانگێک ئێستا هاوکارییەکان بەردەوامن و ئەوەی خراپە ئەوەیە تا ئێستا هیچ باسێک نییە خەڵک قەرەبوو بکرێتەوە، بۆیە خەڵک ناچارە لەمەودوا کە هیچیان بۆ نەکرێت خۆیان چاریەکی شوێنە وێرانبووەکانیان بکەن، چونکە مانگێکی زۆر سەخت و دژواریان بەڕێ کرد، بۆیە هەریەکەیان بەپێی توانای خۆی بۆ شوێنەکانیان کارێک بکەن، بۆ ئەوەی شوێنەکانیان لەدەست نەچێت.

ئیبراهیم برۆ گوتیشی: ''دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاوکاریکردنیان و لە دابینکردنی چادر و بەتانی و خواردن و هەموو پێداویستییەک و بە شاهێدی خەڵکی ناوچەکە و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کوالیتییەکەی لە هی وڵاتان باشتر بوو، بۆیە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زۆر باش بوو و جێی شانازین بۆ ئێمە کە ئێستاش لە هاوکاریکردن بەردەوامن.''

برۆ باسی لەوەش کرد: ئەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کردی نەک باش بوو، بگرە نامەی زۆر باشیش هاتن لەبارەی ئەو هاوکارییانە  کە هاوکاریی هەرێم و سەرۆک بارزانی جێگەی ڕێز و تەقدیرن و ئەوەی دیکە نامەیەک بوو بۆ خەڵکی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە کورد جیاوازی ناکات و هەر کەسێک پێویستی هەبێت هاوکاری دەکەن، چونکە ئەوەی هاوکاری کران تەنها کورد نەبوون لە نەتەوەی دیکەش هەبوون، بۆیە لە هاوکاری جیاوازییان نەکردووە لە ناوچەکە و ئەو هاوکارییانە زۆر باش بوو و نامەیەکی گرنگ بوو بۆ خەڵک و ئۆپۆزسیۆنی سووریا  هەم لە ڕووی مرۆیی و سیاسییشەوە .

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار