٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نەھلا قادر ئەفەندی: چین ژمارەیەک قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- لە چوارچێوەی گرێبەستی عێراق لەگەڵ وڵاتی چین بڕیارە ھەزاران قوتابخانە لەلایەن چینەوە لە عێراق دروست بکرێن، ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ''ژمارەیەک لەو قوتابخانانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەبن.''

د. نەھلا قادر ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە چوارچێوەی گرێبەستی عێراق لەگەڵ وڵاتی چین بە چەند قۆناغێک ھەزاران قوتابخانە لەلایەن وڵاتی چینەوە لە عێراق دروست دەکرێن و لە قۆناغی داھاتوو پشکی ھەرێمی کوردستانیش لەنێو ئەو قوتابخانانە دەبێت، کە بڕیارە وڵاتی چین لە عێراق دروستیان بکات.''

ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵا گۆتی: "پێشتر ھەرێمی کوردستان پشکی نەبوو لە دروستکردنی ئەو قوتابخانانە، بەڵام لە قۆغانی داھاتوو پشکی ھەرێمیشی تێدایە و سەدان قوتابخانە بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.''

د. نەھلا قادر ئەفەندی ڕوونیشی کردەوە: ''لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەیەک لەبارەی دروستکردنی قوتابخانەکان لە چوارچێوەی ڕێکەوتن لەگەڵ چین بەڕێوە چووە و تێیدا ڕەزامەندیی نیشان داوە لە قۆناغی داھاتوو ھەر ژمارەیەک دروست بکرێت پشکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت و ڕەزامەندییشی وەرگیراوە.''

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار