په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له یادى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە یادی رێککەوتنامەی 11ـی ئاداردا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێ، ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره و گرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمیى دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند و ڕه‌وایه‌تیى دۆزه‌كه‌ى به جیهان گه‌یاند.
دەقی په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یادى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا:
ئه‌مڕۆ له یادى په‌نجا و سێهه‌مین ساڵه‌یدا، به شكۆوه ڕێككه‌وتنامه‌ى 11ى ئازارى 1970ى شۆڕشى ئه‌یلوول به ڕێبه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، به بیر ده‌هێنینه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گیانى هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرین كه به‌شدارییان له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوودا كرد.
ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره و گرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمیى دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند و ڕه‌وایه‌تیى دۆزه‌كه‌ى به جیهان گه‌یاند. بووه بنه‌ماى سه‌ره‌كیى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌رینه‌وه تا دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فیدراڵى.
ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، چاره‌سه‌رێكى نموونه‌یى بوو كه ده‌یتوانى عێراق و گه‌له‌كه‌ى به ته‌واوى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى گه‌شتر ببات و بیكاته یه‌كێك له وڵاتانى پێشكه‌وتووى ناوچه‌كه و جیهان. به‌ڵام په‌شیمانبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى لۆژیكى هێز له جیاتى هێزى لۆژیك، له شه‌ڕ و مه‌ینه‌تى و دواكه‌وتن و به‌فیڕۆدانى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانى وڵات زیاتر، هیچى دیكه‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. تا ئێستاش عێراق هه‌ر باجى ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌دات.
له‌م یاده‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه عێراقى و كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م كه په‌ند و وانه له‌و مێژووه وه‌رگرن و هه‌موومان سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو ببینین. ده‌وڵه‌مه‌ندى و توانا ماددى و مرۆیییه‌كانى عێراق بۆ پێشخستنى وڵات و خۆشگوزه‌رانیى هاووڵاتییان بقۆزینه‌وه. پێكه‌وه كار بكه‌ین و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و سیستمى فیدراڵى و سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات بپارێزین. هه‌موومان به یه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌یى، پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كڕیز و ته‌با، پێكه‌وه بۆ بنیاتنانى وڵاتێكى ئاوه‌دان، خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و بۆ داهاتوویه‌كى باشتر كار بكه‌ین.
شكۆدار بێت یادى ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970.
سڵاو له گیانى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئازارى 2023




