٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ دەست بە بەرنامەکانی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ بەسەر راپەڕینی شاری ھەولێردا تێدەپەڕێت و سەرۆکی لیژنەی یادەکانی ئازادی و نەورۆزیش دەڵێ، ئەمڕۆ تا رۆژی نەورۆز چەندین چالاکی بە بۆنەی ئازادکردنی ھەولێر و یادی نەورۆز بەڕێوە دەچن.

مەسعوود کاڕەش، سەرۆکی لیژنەی باڵای ١٣مین فێستیڤاڵی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ساڵانە بە بۆنەی یادەکانی راپەڕینی ھەولێر و نەورۆز فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت و بۆ ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ بەڕێوەچوونی یادەکە و ئەمڕۆ شەممە دەست بە بەرنامەکانی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز دەکرێت و تا ئێوارەی رۆژی نەورۆز بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی لیژنەی فێستیڤاڵی ھەولێر دەشڵێت، ئەمڕۆ بە بۆنەی ٣٢ ساڵەی راپەڕینی ھەولێر پەردە لەسەر پەیکەری شەھید خەجە باوە لادەبرێت لەو شوێنەی شەھید بووە و یەکەم شەھیدی راپەڕینی ھەولێرە، چونکە لەگەڵ راپەڕینی خەڵکی ھەولێر شەھید خەجە باوە کە دەکاتە خوشکی شۆڕگێڕ فارس باوە، بەرەو دائیرەی ئەمنی ھەولێر دەچێت و لەوێ شەھید دەکرێت.

مەسعوود کاڕەش، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ١١ی ئاداری ١٩٩١ جەماوەری ھەولێر بە ھاوکاریی ھێزی پێشمەرگە لە دژی بەعس راپەڕین و شاری ھەولێر و دەوروبەری لە بەعس پاک کرایەوە و تاجی ئازادی خرایە سەر ھەولێر.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار