نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان كۆبووه‌وه

ئه‌بوزه‌بی-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/3/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتى فه‌رمیى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیمارات، گه‌یشته ئه‌بوزه‌بیى پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دۆستانه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و به‌تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسیان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مینه‌ى له‌بارى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تایبه‌تى ئیماراتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى ئیماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، یارمه‌تیى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و ئابووریى عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌میاندا ده‌كاته‌وه.
هه‌ردوولا ئاڵنگارییه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه و جیهانیان خسته به‌ر باس له گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌و‌ه‌ى مه‌ترسییه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و بیرى توندڕه‌وى و توندوتیژى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، بواره‌كانى په‌روه‌رده، ئاو، ته‌ندروستى و چه‌ند بوارێكى دیكه.
هه‌ردوولا به وردى ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بیروڕایان گۆڕییه‌وه و جه‌ختیان له گرنگیى پته‌وكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌مووان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه و ناكۆییه‌كان.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




