٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاكرێ.. بە گوژمەی 540 ملیۆن دینار شەقامێكی 40 مەتری دروست دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 40 مەتری دەستیپێكرد.

گوژمەی ئەو پرۆژەیە 540 ملیۆن و 825 هەزار دینارە كە لەسەر بودجەی تایبەتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابینكراوە و ڕاستەوخۆ لەلایەن شارەوانیی ئاكرێ جێبەجێ دەكرێت. 

ئەو پرۆژەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆش بۆ شۆفێران و دانیشتووانی شاری ئاكرێ، وێڕای ئەوە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

هەواڵی پەیوەندیدار